حكوومه‌ت ژماره‌یه‌ك پڕۆژه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات
خه‌دیجه عومه‌ر مزووری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی ئاشکری دەکات: چاوەرێ دەکەین هەفتەی داهاتوو ژمارەیەك پڕۆژە لە حکوومەتەوە بگەنە پەرلەمان و دوای گەیشتنیان خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ دەکرێت.
له‌كاتێكیشدا پڕۆژە یاسای چاکسازی ئامادەکاری تەواوی بۆ کراوە، حکوومەت و پەرلەمان لێژنەی باڵایان بۆ پێكهێناوە و بڕیاره به‌م نزیکانە له‌سه‌ری کۆببنەوە، دوای رێککەوتنی حکوومەت و پەرلەمان، پرۆژەکە دەدرێتە پەرلەمانتاران.
له‌مباره‌شه‌وه محه‌مه‌د سه‌عده‌دین، ئەندامی لێژنەی چاکسازی باس لەو مادانە دەکات، كه پێداچوونەوەیان بۆ کراوە، بە تایبەت دەرماڵەی فەرمانبەران، خانەنشینان، یەکە ژمێریاریەکان و رێکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە.
پێشتریش هێمن هه‌ورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی كوردستان ئاشکرای کرد، حکوومەت بۆ جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەم پێوستی بە 22 یاسا هەیە، لە قۆناخی یەکەمدا نزیکەی 8 پرۆژە دەنێردرێتە پەرلەمان، هەوڵەکانی حکوومەتیش بۆ ئەوەیە، لەم وەرزەی یاسادانان پرۆژە یاسای چاکسازی پەسەند بکرێت.
