له كه‌ركووك 10 هه‌زار نه‌مام ده‌چێندرێن به‌ڵام ئاژه‌ڵه‌كانی سه‌ر شه‌قام له‌ناویان ده‌به‌ن
هاووڵاتیانیش كه پاڵپشتی له‌و جۆره هه‌ڵمه‌تانه ده‌كه‌ن، داوا ده‌كه‌ن رێگری له به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ له سه‌نته‌ری شار بكرێت.
له به‌رامبه‌ریشدا كاوه ده‌لۆ، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی كه‌ركووك نایشارێته‌وه، كه ناتوانن كۆنترۆڵی دیاره‌ده‌ی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ له‌ناو شار بكه‌ن.
بەخێوکردنی ئاژەڵ و مەڕ و ماڵات لەسەر شۆستە و شه‌قامه‌کانی كه‌ركووك بووەتە دیاردە و لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیشدا ڕەچاوی سەوزایی نەکراوە.
