تەواوی لایەنە سیاسییەکانی كوردستان كۆبوونەوەیەكی فرەوان ئەنجام دەدەن

تەواوی لایەنە سیاسییەکانی كوردستان كۆبوونەوەیەكی فرەوان ئەنجام دەدەن
بریارە رۆژی شەممەی ھەفتەی داھاتوو تەواوی لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی پێکھێنانی یەک لیستی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کۆببنەوە.

دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممەی پارتی و یەکێتی بۆ رێککەوتن لەسەر پێکھێنانی یەک لیستی، خەسرەو گۆران سەرۆکی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە میدیاکانی راگەیاند كە رۆژی شەممەی ھەفتەی داھاتوو تەواوی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکھێنانی یەک لیستی کۆدەبنەوە.

بڕیار بوو ئەو کۆبوونەوەیە سەرەتای ئەم ھەفتەیە بکرێ، بەڵام بە ھۆی ناکۆکی سیاسی دواخرا.

لەم کۆبوونەوەیەدا بریارە لایەنەکان بگەنە رێککەوتن لەسەر یەک لیستی و ناوی لیستەکە بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کە بریارە ساڵی داھاتوو ئەنجام بدرێت.
Top