سەرۆکی پێشووتری فەڕەنسا کۆچی دوایی کرد

سەرۆکی پێشووتری فەڕەنسا کۆچی دوایی کرد
سەرۆکی پێشووتری فەڕەنسا لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ئاژانسی (فرانس پرێس) لە زاری بنەماڵەکەیەوە بڵاوی کردەوە، جاک شیراک، سەرۆکی پێشووتری فەڕەنسا لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

هەر لەمبارەیەوە کەناڵی (فرانس ٢٤) لە زاری هاوسەری کچی جاک شیراکەوە کۆچی دوایی ناوبراوی پشتڕاست کردووەتەوە.

جاک شیراک لە ساڵی ١٩٩٥دا بووەتە سەرۆک کۆماری فەڕەنسا و لە ساڵی ٢٠٠٢دا جارێکی دیکە لە پۆستەکەی داندراوەتەوە، لە ١٧ی ٥ی ٢٠٠٧ سەرۆکایەتییەکەی کۆتایی هاتووە.

فەڕەنسا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە دۆستایەتییەکی بەهێزی لەگەڵ کورددا هەیە و لە سەردەمی فرانسوا میتراندا پێشنیازی ناوچەی ئارام بۆ کورد لە دەوڵەتی عێراق کراوە کە دواتر لە چوارچێوەی دەستووری ٢٠٠٥ی عێراقدا بە فەرمی بوو بە هەرێمی کوردستان.

پەیوەندیی فەڕەنسا و هەرێمی کوردستان بە ڕادەیەک بەهێزە کە لە کاتی هێرش و دوژمنکارییەکانی ساڵی ٢٠١٧ی هێزەکانی عێراق و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە پشتیوانیی ئێران و بەشداریی گرووپێکی ناوخۆیی، فەڕەنسا پشتگیریی خۆی بۆ قەوارەی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و بە فەرمی ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا، پێشوازی لە سەرۆکی پێشووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.











باسنيوز
Top