ڕێكخراوی ئاشتیی نیوده‌وڵه‌تی و ژووری بازرگانیی هه‌ڵه‌بجه ڕێكکه‌وتنامه‌یه‌كیان واژۆ كرد
پێشه‌وا ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ڕايگه‌یاند: "ئه‌و ڕێكخراوه ئاشتییه، ئه‌مڕۆ سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد و له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌ڵه‌بجه یادداشتنامه‌یه‌كی لێک تێگه‌شتنمان واژۆ كرد، كه به هۆیه‌وه بتوانین هاوكاریی یه‌كتر بكه‌ین تاکوو له‌ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه ده‌ستی ئاوه‌دانی بهێنرێته هه‌ڵه‌بجه".
ڕوونیشی كرده‌وه: "له هه‌موو بواره‌كانی ئاوه‌دانی به‌تایبه‌تی بواری كشتوكاڵی، گه‌شتوگوزار و پیشه‌سازی هاوكاری یه‌كتر ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌وان ده‌توانن ده‌ستی سه‌رمایه‌داره‌كان بگرن و بیانهێنه هه‌ڵه‌بجه بۆ ئه‌وه‌ی بواری ئابووری و پیشه‌سازی له هه‌ڵه‌بجه گه‌شه پێ بده‌ین".
هاوكات د. فه‌رهاد ئیبراسیمۆڤیچ، ئه‌مینداری گشتیی رێكخراوی ئاشتیی نێوده‌وڵه‌تی، له لیدوانیكی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕای گه‌یاند: "هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پارێزگایه‌ك ده‌مینێته‌وه له ویژدانی هه‌موو كه‌سێكی عاقڵ، بیرمه‌ند و به‌هۆشدا و ئێمه‌ش یه‌كێك له كار و ئامانجه‌كانمان ئه‌وه‌یه‌ی، كه ئه‌م پارێزگایه پێشكه‌وتنێكی ته‌واو به‌خۆیه‌وه ببینێت به‌پێی ئه‌و كار و پڕۆژانه‌ی كه هه‌مانه".
باسنيوز
