پارتی و یەكێتی چەند پرسێك تاوتوێ دەكەن

پارتی و یەكێتی چەند پرسێك تاوتوێ دەكەن
بڕیارە ئەمڕۆ ھەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی كۆببنەوە و تاوتوێی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان و یەك لیستی كورد لە كەركووك بكەن. ھاوكات باس لە ئامادەكارییەكان بۆ كۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوان پارتی و یەكێتی و گۆڕان دەكرێت.

كاكەمین نەجاڕ، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە كوردستان24ـی راگەیاند "ئەمڕۆ جارێكی دیكە ھەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە، لە كۆبوونەوەكەدا بابەتی سەرەكی تاوتوێكردنی پێكھیێنانی لیستێكی كوردییە لە ناوچە كوردستانییەكان، بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان".

لەلایەكی دیكەوە، جەعفەر ئێمینكی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی بە كوردستان24ـی راگەیاند "لە كۆبوونەوەكەی ئەمرۆدا، پارتی و یەكێتی ئامادەكارییەكان بۆ كۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوان پارتی و یەكێتی و گۆڕان دەكەن، بۆ ئەوەی ئەو كێشانەی ماون لە كابینەی نوێی حكوومەتدا، بە ھاوبەشی چارەسەری بكەن، لە پێناو حكوومەتێكی بەھێز".





K24
Top