له بناری قهندیل دوو هاووڵاتی له ئاكامی بۆردومانی فڕۆكهكانی توركیا بریندار بوون
بۆردومانەکە سەرەتا گوندی زێوکەی گرتووهتەوە، کە دەکەوێتە بەرامبەر گوندی شێنێ لەسنووری پشدەر.
شایەتحاڵەکان راگەیاند، ئەوەی زانراوە تا ئێستا دوو هاووڵاتی لە گوندی زێوکە بەناوەکانی عومەر کوێخا عەبدوڵڵا و دیلمان رەسوڵ عەبدوڵڵا کە مام و برازان بریندار بوون.
ئاماژە بەوەش دەکەن بەهۆی سەختی بۆردومانەکان ناتوانرێ ئەمبوڵانس و خەڵکیش بەهانای بریندار و خەڵکی گوندەکەوە بچن.
بەپێی زانیاریەکان جگە لە زیانە گیانییەکان زیانێکی مادی یەکجار زۆر بەر هاووڵاتیان کەوتووە.
