کەشناسی: سبەی پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەشناسی: سبەی پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
لەگەڵ هاتنی مانگی ئەیلوول پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو روویان لە دابەزین کرد، بەڵام کەشناسی دەڵێت، لە سبەینێوە جارێکی دیکە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و لە کاتەکانی ئێوارەش پلەکانی گەرما دەگەڕێنەوە دۆخی ئاسایی.

ئەژی چەتۆ، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان راگەیاند: بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی چاوەڕوان دەکرێت، سبەی پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە بەرزببنەوە.

بە گوتەی ئەژی چەتۆ، لەدوای کاژێر 15:00ـی رۆژی پێنجشەممەش پلەکانی گەرما روو لەدابەزین دەکەن و دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ (چوارشەممەی بڵاوکردەوە. پلەی گەرمی لە پارێزگای هەولێر 34 پلە، لە سلێمانی 34، کەرکووك 38، دهۆک 34 و لە هەڵەبجەش 36 پلەی سیلیزی بووە.
Top