بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا لە ئامێدی کەسێک گیانی لەدەستدا

بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا لە ئامێدی کەسێک گیانی لەدەستدا
بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا لە شارۆچکەی چەمانکێی سەر بە قەزای ئامێدی، گەنجێکی شارۆچکەکە گیانی لەدەستدا و زیانی ماددیش بەر چەند شوێنێکی گەشتیاری کەوتووە.

بۆردوومانەکە کاژێر 06:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ بووە و ترس و دڵەراوکێی لەلای هاونیشتمانیانی ناوچەکە دروستکردووە.

ئەو گەنجەی لە بۆردوومانەکەدا گیانی لەدەستداوە ناوی (یوسف جەمال)ـە، تەمەنی 30 ساڵە و دانیشتووی شارۆچکەی چەمانکێیە.

ئەلەند ئەمیر، بەڕێوەبەری شارۆچکەی چەمانکێ راگەیاند: ئەو شوێنەی لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆردوومانکراوە شوێنێکی گەشتیارییە و کەمتر لە یەک کیلۆمەتر لە سەنتەری شارۆچکەکەوە دوورە، بەو هۆیەشەوە زیانی ماددی بەر چەند شوێنێکی گەشتیاری لە ناوچەکە کەوتووە.
Top