مستەفا چاوڕەش: ئێستاش پشتگیری لە ڕیفراندۆم دەکەم

مستەفا چاوڕەش: ئێستاش پشتگیری لە ڕیفراندۆم دەکەم
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رای گەیاند، ئەو ئێستاش پشتیوانی لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکات.

مستەفا چاوڕەش، بەرپرسی یەکەکانی حەفتای پێشمەرگە ڕايگەیاند، ڕیفراندۆم مافی ھەموو میللەتێکە کە داوای سەربەخۆیی خۆی بکات.

ڕوونیشی کردەوە کە گەلی کورد لە پێناو سەربەخۆیی ڕیفراندۆمی کردووە، بۆیە “بە کارێکی سرووشتی دەزانم، چونکە بۆ سەربەخۆیی وڵاتەکەمان بووە".

گوتیشی: “ئەگەر ئێستاش لێم بپرسنەوە، ئامادەم دەنگ بە ڕیفراندۆم بدەم و پشتیوانی لێ بکەم، چونکە ئەوە مافی ڕەوای ھەموو میللەتێکە”.

باسیشی لەوە کرد کە تەنانەت ئەو یانانەی وەرزش دەکەن، هەریەکەی ئاڵای خۆی هەیە و هەموو کیانێک لە دونیادا ئاڵای خۆی هەیە، بۆیە کوردیش مافی خۆیەتی داوای ئاڵا و وڵاتی فەرمیی خۆی بکات.

مستەفا چاوڕەش هیوای خواست، ئەو ڕیفراندۆمەی لە ھەرێمی کوردستاندا ئەنجام دراوە، “بۆ ئایندە دەرئەنجامی ھەبێت".













باسنيوز
Top