هاتوچۆى هه‌ولێر ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25/9/2019، موقه‌ده‌م فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر ئاگادارییه‌كى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "سه‌رجه‌م شَوفێران و هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگای سه‌ره‌كیی هه‌ولێر - گوێڕ له سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌وه 26/9/2019وه، ڕێگایه‌كه له‌ژێر نه‌فه‌قی لای عه‌لوه‌ی هه‌ولێره‌وه تا پیش عه‌لوه و لای كۆمپانیاكانی فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی كشتوكاڵی، به درێژیی 700 مه‌تر و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژیك تا كاره‌كان ته‌واو ده‌بن، داده‌خرێت".
باس له‌وه‌ش كراوه، شۆفێران بۆ چوونه ڕێگای گوێڕ و عه‌لوه، وه‌كوو ڕێگای جێگره‌وه ده‌بێت هه‌ر له ڕێگای هه‌ولێر - خه‌بات بڕۆن، تا ده‌گه‌نه لای كۆگایه‌كان و له‌وێ بچنه‌وه پشت كۆگایه‌كان و بێنه‌وه سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كیی هه‌ولێر - گوێڕ.
باسنيوز
