چیا حەمید شەریف، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان : بەم نزیکانە پرۆژەیاسای چاکسازی دەنێردرێتە پەرلەمان
چیا حەمید شەریف، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان راگەیاند، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پڕۆژەیاسای چاکسازی ئامادە کردووە، لەم نزیکانە دەینێرێتە پەرلەمان.
پێشبینی ئەوەشی کرد کە لە سەرەتای مانگی داهاتوودا پڕۆژەکە بنێردرێت.
پڕۆژەیاسای چاکسازی ئەگەر لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە پەسەند بکرێت، چاکسازی لە دەرماڵە و مووچەی فەرمانبەران و پلە تایبەتەکان و خانەنشینی سەربازی و مەدەنی و رێکخستنەوەی فەرمانبەران دەکات.
پێشتر مونا قەهوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان راگەیاندبوو، لایەنە سیاسییەکان پشتگیری لە پڕۆژەیاسای چاکسازی دەکەن و لەگەڵ تێپەراندنیدان.
باسنيوز
