سەرۆک بارزانی: ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە و ڕێزی زۆرم بۆ ئەو کەسانە هەیە کە هەرگیز نەچەمانەوە

 سەرۆک بارزانی: ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە و ڕێزی زۆرم بۆ ئەو کەسانە هەیە کە هەرگیز نەچەمانەوە
سەرۆک بارزانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی٩ی٢٠١٩ لە دووهەمین ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستاندا ڕای گەیاند ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە.



سەرۆک بارزانی لە پەیامێکی کورتدا لە پێگەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) ڕای گەیاندووە: "ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە و ڕێزی زۆرم بۆ ئەو کەسانە هەیە کە هەرگیز نەچەمانەوە".



لە رۆژی 7ی حوزەیرانی 2017 لە كۆبوونەوەیەکدا کە زۆربەی لایەنە سیاسییەكان و بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی سەرۆكی پێشووی هەرێمی كوردستاندا بڕیاری سازكردنی ڕیفراندۆم لە 25ی ئەیلولی ئەو ساڵەدا درا و سەرەنجام ڕێکەوتی ٢٥ی٩ی٢٠١٧ لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ڕیفراندۆمی سەربەبەخۆیی کوردستان بە ئامادەبوونی چاودێرە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بەڕێوە چوو و تێیدا 92.73٪ی خەڵکی باشووری کوردستان دەنگیان بە سەربەخۆیی کوردستان دا.






باسنيوز
Top