150 خێزان هاتوونهتهوه كهمپی خازر و حهسهن شام
ئاوارەکان بە لێشاو ڕو لە کەمپەکانی كوردستان دەکەن، چیرۆکی ئافرەتێكی بە تەمەن کە لە دوایی گۆڕینی 5 کەمپ جارێكی دیكە ئاوارە دەبێتەوە.
بە کۆکردنەوەی دهیهوێت دەیەوێت ئەو ئازارانەمان بۆ بژمێرێت کە لە ئاوارەیيدا توشی بووە، حاجی عائیشە کە ئازارەکانی ژیان رووخسارى زیاتر ماندوو کردووه، 5 ساڵە 4 کەمپی گۆڕیوە، لە بەر خراپی مامەڵەی حەشدی شەعبی لە گەڵیان، ئەو چیرۆکی رێگاکانی ئاوارەيی دەگێڕێتەوە و دەڵێت: "پێنج ساڵە کەمپ نەماوە لە سەڵاحەدین و دەوروبەری من و 6 کچەکەم بۆی نەچین, دواجار کەمپی نەمروود داخرا و ھیچ شوێنێکمان نەما بۆی بچین، بە ناچاری روومان لێرە کرد، لە بەر ئەوەی ئاسایش و خزمەتگوزاريی لە مووسڵ بوونی نییە".
چیرۆکەکانی گەڕانەوەی ئاوارەی کەمپەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق، بۆ كەمپەكانی كوردستان ناخ ھەژێنن، ھێزەكانی عێراق به زهبری هێز کەمپەکانیان داخستووە، بۆیه جارێکی دیكە ئاوارەبوونەوە و روویان لە ھەرێمی کوردستان كردووهتهوه.
چۆڵکردنی ئەو کەمپانە لە لایەن حکومەتی عێراقەوە، گرفتی زۆری بۆ ئیدارەی کەمپەکانی ھەرێمی كوردستان دروست کردووە و لەماوەی 20 رۆژدا 150 خێزان لە کەمپەکانی دیكەوە روویان لە كەمپی حەسەن شام کردووە.
