پۆلیسی هەولێر کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی دایکی خۆی دەستگیردەکات
ئەو کەسەی تۆمەتبارە بە کوشتنی دایکی خۆی ناوی (خ.ا.ظ)ـە، تەمەنی 19 ساڵانە و بەرەچەڵەک عەرەبە، دوای رووداوەکەش بۆ شارۆچکەی شەرگات لە نەینەوا هەڵاتووە.
عەبدولخالق تەلعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر راگەیاند: ئەو کەسە هەڵاتبوو بۆ شارۆچکەی شەرگات و دوای گەڕانەوەی بۆ هەولێر دەستگیریان کردووە.
بە گوتەی پۆلیس، تۆمەتبارەکە دانی بەوەدا ناوە بەهۆی دەستکاریکردنی دەمانچەکەیەوە فیشەک لە دەستی دەرچووە و بەر دایکی کەوتووە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان هێشتا بەردەوامن و بڕیاری کۆتایی لەسەر نەدراوە.
ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و ئەو کەسە بەپێی بڕیاری دادوەر و بەماددەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە.
