پەکەکە رێگری له هێزه ئهمنییهكان دهكات بۆ كۆنتڕۆڵكردنی شهڕه تهقه بچێته ناو دوو گوندی بناری قندیل
ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر پووش و پاوان، دانیشتووانی گوندەکانی قەڵاتووکان و دەشتێوان لە بناری قەندیل شەڕە تەقە لەنێوانیان دروست بووە و بەو هۆیەوە کەسێك کوژراو دوو کەسی دیكه بریندار بوون.
شایەتحاڵەکان راگەیاند: هێزە ئەمنییەکانی راپەڕین بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بارودۆخەکە چوونەتە ناوچەکە، بەڵام چەکدارانی پەکەکە رێگەیان بەهێزە ئەمنییەکانی ڕاپەڕین نەداوە بچنه ناو گوندەکان.
شایەتحاڵان ئاماژە بەوە دەکەن، ئێستا بارودۆخە تاڕادەیەك ئارام بووهتەوە و دەنگی تەقە نابیسترێ، بەڵام لە ئەگەری ڕێگەنەدان بەهێزه ئەمنییەکان، مەترسی دووبارە سەرهەڵدانەوەی شەڕە تەقە هەیە، لەکاتێکدا تائێستا تەقەکەرەکان دەستگیر نەکراون و هەرسێ بریندار و کوژراوەکەش هی یەک گوندی بەرامبەر و یەك خێزانن.
