هاونیشتمانییانی هەڵەبجە دەتوانن ناوی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان بگۆڕن
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا، عەمید حەسەن عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی هەڵەبجە لەبارەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانی هەڵەبجە ئاماژەی بەوە کرد، لە سبەی 25-9-2019 هەرکەسێک بیەوێت دەتوانێت مامەڵەی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی لە پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستانەوە بۆ هەڵەبجە بکات.
بەو گۆڕانکارییە، ئەگەر هاونیشتمانییەک تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی عێراق - سلێمانی بێت، دوای گۆڕینی دەبێتە عێراق - هەڵەبجە.
بە گوتەی عەمید حەسەن عەبدوڵڵا، بەهۆی چەند هۆکارێکی تەکنیکییەوە ئێستا تەنها ناوی پارێزگاکان دەگۆڕدرێت و ناتوانن ژمارەی نوێ بدەن بە ئۆتۆمبێلەکان.
