به‌ڵگه‌نامه‌كانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئەرشێڤ دەکرێن
كاروان جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی داتا له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی ڕايگەیاند: "سه‌رجه‌م پێنووس و وه‌ره‌قه و كابینه و مۆر و واژۆی سه‌ركرده‌كان له رۆژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ماون و له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسییەوە ئەرشێڤ و هه‌ڵگیراون".
گوتیشی: "خۆم سه‌رپه‌رشتیاری داتاكردنی و رێكخستنی به‌شێكی زۆریان بووم و داواشمان له حكوومه‌ت كردبوو كه شوێنێك بۆ ئه‌و دیكۆمێنتانه دیاری بكات تا وه‌ك ئه‌رشیفێكی نه‌ته‌وه‌یی بمێنێته‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "سه‌رجه‌م كارتی ده‌نگدان و ئه‌وانه‌ش ده‌نگیان داوه وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه وه‌ك دیكۆمێنتی مێژوویی هه‌ڵده‌گیرێت تا له داهاتوودا بۆ خه‌ڵك روون بكرێته‌وه كه ئه‌وه‌ی گرنگ بوو له‌و رۆژه‌دا كرا".
ده‌شڵێت: "ئه‌و دیكۆمێنتانه له شوێنێكدا هه‌ڵگیراوه و پارێزگاریان لێده‌كرێت".
باسنيوز
