سبەی شاندێکی پەرلەمانی کوردستان دەچێتە بەغدا
محمەد سەعدەدین، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان رايگەیاند: "سبەی ئێوارە شاندێک لە پەرلەمان بە سەرۆکایەتیی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەچێتە بەغدا".
گوتیشی: "شاندەکە رۆژی پێنجشەممە٢٦ی٥ی٢٠١٩ دەچێتە پەرلەمانی عێراق و گفتوگۆکانیان لەبارەی سێ کێشەی سەرەکیی نێوان ھەولێر و بەغدا گفتوگۆ دەکەن".
لەبارەی گفتوگۆکانیش بڕیاردەری لیژنەی دارایی گوتی: "پرۆژە بودجەی٢٠٢٠ عێراق و کێشەی نەوت و کێشەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان و گفتوگۆ لەگەڵ لیژنە تایبەتمەندەکانی پەرلەمانی عێراق لە بەرنامەی کاریان دایە".
ھێمن ھەورامی سەرۆکی شاندی پەرلەمانە و ھەر یەک لە سەرۆک لیژنەکانی دارایی و ئابووری و وزە و سامانە سروشتییەکان و لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان ئەندامی شاندەکە بن.
باسنيوز
