گەشتیارێک لە گەلی عەلی بەگ کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەست دا
بەپێی هەمان سەرچاوە گەشتیارەکە دانیشتووی کۆمەڵگەی "باسرمە"ی سەر بە ناحیەی هەریرە و بەمەبەستی گەشت رووی کردووەتە ناوچەکە و لە شاخی هاوینەهەواری "کانی ماران" لە گەلی عەلی بەگ لە شاخ هەڵدێراوە و گیانی لەدەست داوە و دواتر لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سۆرانەوە تەرمەکەی ڕەوانی پزیشکی داد کراوە.
لە دوو مانگی ڕابردوودا ئەوە دووەم گەشتیاری عەرەبە لەو ناوچەیە لە شاخ کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەست داوە.
باسنيوز
