ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. لە شەش مانگدا 121 کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون

ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. لە شەش مانگدا 121 کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون
لە شەش مانگی ڕابردوودا لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەی نێونجی هەر مانگ ٢٠ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کوژراون، یان بریندار بوون.

بە پشتبەستن بە ئاماری ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە شەش مانگی ڕابردوودا واتە لە(٢١ی مارسەوە هەتا ٢١ی سیپتەمبەری ٢٠١٩)، لانیکەم ١٢١ کۆڵبەر و کاسبکار لەسەر سنوورەکان و جاددەکانی کوردستان کوژراون، یان بریندار بوون، کە ٨٤٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بوونەتە قوربانی.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا ٣٨ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ٨٣ کۆڵبەریش بریندار بوون.

لەو ژمارەیە دوو کۆڵبەر بە تەقەی چەکدارانی تورکیا و کۆڵبەرێکیش لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە کوژراون.



شێوەی قوربانیبوونی کۆڵبەران:

تەقەی ڕاستەوخۆ : ١٠٤ حاڵەت (٢٧ کوژراو و ٧٧ بریندار) کە دەکاتە ٨٤٪ کۆی حاڵەتەکان.

ڕووداوی سروشتی: ١٠ حاڵەت (٧ کوژراو و ٣ بریندار) معاکە دەکاتە ٨.٥٪ کۆی حاڵەتەکان.

مین: ٤ حاڵەت ( ١ کوژراو و ٣ بریندار) کە دەکاتە ٤٪ کۆی حاڵەتەکان.

ڕووداوی هاتووچۆ: ٣ حاڵەت (٢ کوژراو و ١ بریندار) کە دەکاتە ٣.٥٪ کۆی حاڵەتەکان



جیاکردنەوەی قوربانییەکان بە پێی پارێزگا:

پارێزگای ورمێ: ٨٣ حاڵەت (٢٣ کوژراو و ٦٠ بریندار).

پارێزگای سنە: ٢٨ حاڵەت (١٢ کوژراو و ١٦ بریندار).

پارێزگای کرماشان: ١٠ حاڵەت (٣ کوژراو و ٧ بریندار).













باسنيوز
Top