بەهۆی تەقەکردن لەبەردەم کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی دوو کەس برینداربوون

بەهۆی تەقەکردن لەبەردەم کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی دوو کەس برینداربوون
بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە چەند کەسێک لەبەردەم كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کرد و بەهۆیەوە باوک و کوڕێک برینداربوون.

سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی راگەیاند: ئەوانەی تەقەیان لەو باوک و کوڕە کردووە پێشتر کێشەیان هەبووە لەگەڵیان، ئەم ئێوارەیە لە بەردەم کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی بەیەکگەیشتوون و تەقەیان لە ئۆتۆمبێلەکەیان کردووە، بەوهۆیەوە ئەو باوک و کوڕە برینداربوونە.

بە گوتەی سەرکەوت ئەحمەد، لە رووداوەکەدا تەنها سێ فیشەک تەقیووە، کوڕەکە فیشەکێک بەر سەری کەوتووە و باوکەکەش فیشەک بەر پشتی کەوتووە.

‎گوتەبیژی پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە کردووەتەوە و فەرمانی دەستگیركردن بۆ تەقەكەرەكان دەرچووە، بەڵام تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراون.
Top