سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر شێخانى ده‌كات

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر شێخانى ده‌كات
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌یامێكدا بۆ كۆچى دواییى هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر شێخانى، سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى به‌ڕێزیان و هونه‌رمه‌ندانى كوردستان كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى به‌ڕێزى مامۆستاى هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر شێخانى و كه‌سوكار و دۆست و هاوڕێیانى و ته‌واوى هونه‌رمه‌ندانى كوردستان ده‌كه‌م، هاوده‌رد و هاوخه‌میانم. خواى مه‌زن سه‌بوورى و دڵنه‌واییى هه‌مووان بداته‌وه‌ و خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتى خۆى شاد بكات.

مامۆستا ئه‌نوه‌ر شێخانى كه‌ ناوێكى دیارى هونه‌رى كوردییه‌، خزمه‌تێكى گه‌وه‌رى به‌ هونه‌رى كوردى كردووه و هه‌موو ته‌مه‌نى خۆى به‌ هونه‌ر به‌خشى‌، به‌ كار و خزمه‌ت و به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌كانى، بۆ هه‌میشه‌ یادى به‌ خێر و به‌ زیندوویى ده‌مێنێته‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

23/9/2019
Top