شارەوانی هەولێر روونکردنەوەیەکی لەبارەی نەخشەی قەرەبووی زەوییەکانی گوندی کۆری بڵاو کردەوە
بەپێی نووسراوێکی شارەوانی هەولێر و ئاراستەی بەرێوەبەرایەتی شارەوانی دوو کراوە و تێیدا روونکردنەوە لەبارەی نەخشەی پەسەندکراوی قەرەبووی زەوییەکانی گوندی کۆری دراوە و ئەوە خراوەتە ڕوو، کە بەهیچ شێوەیەک بۆ هیچ کەسێک نییە کە زەوی کشتوکاڵی دابەش بکات، هەر جووتیارێک داواکاری هەبێت بۆ قەرەبووکردنەوەی پێویستە سەردانی وەزارەتی کشتوکاڵ بکات، بۆ قەرەبووکردنەوە بەپێی یاسا و رێنماییەکان.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە نووسراوەکەشدا هۆشداری بە بەرێوەبەرایەتی شارەوانی دوو داوە کە بەپێچەوانەوە لەهەر سەرپێچییەک خۆتان بەرپرسیار دەبن.
باسنيوز
