کلچدارئۆغڵو: پێویستە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە ئازاد بکرێت. ئازادنەکردنی دەمیرتاش کارەساتێکی یاساییە لە تورکیا
کەمال کلچدارئۆغڵو، سەرۆکی گشتی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) بە رۆژنامەی جمھوریەتی توركی رایگەیاند "پێویستە لە ماوەیەکی نزیکدا چاکسازی لە دادگاکان و پڕۆژەیاسای لێبوردنی گشتی لە پەرلەمانی تورکیا گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت و بکرێتە رۆژەڤ".
گوتیشی "هەزاران سەرباز و قوتابی بەهۆی چەند تۆمەتێکەوە لە تورکیا دەستگیرکراون و ئێستا تورکیا بووەتە یەکێک لەو وڵاتانەی بە نادادپەروەری ناودەبرێت".
کڵچدارئۆغڵو ئاماژەی بەوەشدا "پێویستە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە ئازاد بکرێت. ئازادنەکردنی دەمیرتاش کارەساتێکی یاساییە لە تورکیا".
K24
