ئەمڕۆ پارتی ديموكراتی كوردستان و یەکێتییەكان کۆدەبنەوە
حاجی مەسیفی، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی سێی ھەولێری یەکێتی راگەیاند، بڕیارە ئەمرۆ شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی یەکێتی بکەن، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لە بارەی کێشە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق.
ڕوونیشی کردەوە، پارتی و یەکێتی دوو حزبی گەورە و ھاوبەشی ھەرێمی کوردستانن و کۆبوونەوەکانیان پێوستە بۆ چارەسەری کێشەکان.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لەم دواییانەدا، پەیوەندیی هەردوو حزب جۆرێک لە سستی تێدا بەدی دەکرا، بەتایبەتیش پاش ڕووداوەکەی بازگەی سماقوڵی، بەڵام دواتر ڕێباز بێرکۆتی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕاگەیاند، پەیوەندیی پارتی و یەکێتی زۆر لەو کێشانە گەورەترە.
باسنيوز
