روونکردنەوەیەك لە وەزارەتی پەروەردەوە
له روونكردنهوهكهی وهزارهتی پهروهردهدا هاتووه، "سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لە وتاری دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندن، کە رۆژی شەممە لە قوتابخانەیەکی دهۆك پێشکەشیکرد و گوتی: "بە پێی بەداوداچوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان، هەرێمی کوردستان پێویستی بە 35000 پۆلی دیکە هەیە بۆ ئەوەی لە کێشەی چەند دەوامی رزگاری بێت".
دووپاتیش دهكاتهوه، "بەداخەوە کۆمەڵێك سایت ژمارەکەیان بە هەڵە نووسیوە سێ هەزار و پێنجسەد (3500) پۆل. لە کاتێکدا راستییەکەی سیوپێنج هەزار (35000) پۆلە".
