مۆڵەتی خوێندن بۆ ئەفسەران و کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ ڕاگیرا
ئەمڕۆ یەكشەممە زاھیر محەمەد بەڕێوەبەری ھاتوچۆی کۆیە ڕايگەیاند نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستا ئاراستەری بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەر بە وەزارەتەکە كراوە و تێیدا ھاتووە كە بە مەبەستی ڕێکخستنی کاروباری خوێندن لە وەزارەتەکە، دانانی پلانێکی پوخت و ڕێک، بەڕێوەبەرایەتییەکان پێدانی مۆڵەتی خوێندن بە ئەفسەران و کارمەندانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ بوەستێنن.
گوتیشی بە پێی نووسراوەکە ، ئەو بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ (٣١ /١٢/ ٢٠١٩) کاری پێدەکرێ و داواش کراوە کە بۆ ئەو مەبەستە ھیچ مامەڵەیەک بۆ وەزارەتەکە نەنێردرێت.
باسنيوز
