فەرمانگەی كارتی نیشتمانی لە كفری كرایەوە
عەمید محەمەد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ڕەگەزنامەی گەرمیان، رايگەیاند: "ئەمڕۆ یەكشەممە 22 / 9 / 2019 بۆ یەكەمجار لە شاری كفری فەرمانگەی كارتی نیشتمانی كرایەوە ئەگەرچی بڕیار بوو رۆژی پێنج شەممەی هەفتەی رابردوو ئەم فەرمانگە بكرێتەوە. بەڵام كردنەوەی كەوتە ئەمڕۆ".
تا ئێستا 43650 هاووڵاتی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بوونەتە خاوەنی كارتی نیشتمانی و بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامە و باری شارستانیی سنوورەكەش لە هەوڵی ئەوەدان توانای فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی بەرزتر بكەنەوە، فەرمانگەی كارتی نیشتمانیی كفری لە توانایدایە ڕۆژانە 125_150 مامەڵەی دەرهێنان ڕایی بكات.
باسنيوز
