شه‌قامى به‌رده‌م دادگاى كۆنى هه‌ولێر نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22/9/2019، بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی یەك له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، چه‌ند وێنه‌یه‌كى بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه داوه، دەستەی تیمی چاككردنه‌وه و قیڕتاوكردنه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان، شه‌قامی به‌رده‌م دادگای كۆنی هه‌ولێر و شه‌قامی ئه‌یوبیه و نزیك په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر نۆژه‌ن ده‌كاته‌وه.
باس له‌وه‌ش كراوه، شه‌قامه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌ندازه‌یی نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه، ئه‌و شه‌قامانه‌ش گرفتیان بۆ شۆفێران و هاووڵاتییان دروست كردبوو.
باسنيوز
