بارزانی و نەسیر ئەلعانی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا تاوتوێدەکەن

بارزانی و نەسیر ئەلعانی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا تاوتوێدەکەن
سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق کۆبووەوە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدایان تاوتوێکرد.

نەسیر ئەلعانی یەکێکە لە سەرکردەکانی حیزبی ئیسلامی عێراقی و لە سەردەمی مام جەلالەوە، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراقە.

ئەمڕۆ شەممە (21-9-2019) لە سەڵاحەدین سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نەسیر ئەلعانی كردووە و بەپێی راگەیێندراوێکی کۆبوونەوەکەش: "بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا ئاڵوگۆڕ كراوە".
Top