ڕانیە.. لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەست دا
شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاگەیاند: "کاتژمێر 8 ی ئەمشەو لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە گوندی (نۆرە) ی سنووری شارەدێی سەرکەپکان کەسێک بە ناوی (ن، ع، و) گیانی لە دەست دا و سەرنشینێکیش برینداربوو".
ڕاشیگەیاند: "ڕووداوەکە لە جۆری وەرگەڕان بووە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا و سەرنشینێکیش بریندارە و هەردوو کەسەکە خەڵکی شاری هەولێرن".
گوتیشی: "ئێستا تەرمی ناوبراو لە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە بەمەبەستی توێکاری بۆ تەرمەکەی لای پزیشکی دادوەرییە و دواتر ڕادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە، سەرنشینەکەش چارەسەری پێویست وەردەگرێت و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە".
