نێچیرڤان بارزانی: دەبێت ئارامی سیاسی و هاوبەشیی سیاسیی بەهێز بکەین

نێچیرڤان بارزانی: دەبێت ئارامی سیاسی و هاوبەشیی سیاسیی بەهێز بکەین
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، رێککەوتن و لێکتێگەیشتن بە تەنیا رێگەی بەردەم سیاسییەکانی کوردستان ناودەبات و دەڵێت، دەبێت ئارامی سیاسی و هاوبەشیی سیاسیی بەهێز بکەین.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یەکەمین خولی دەرچووانی زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان-دهۆک گوتارێکی پێشکەشکرد و لەبارەی گرنگی خوێندن لە هەرێمی کوردستان گوتی: سەرەتایەکی باشمان دەستپێکردووە لە بواری خوێندنی باڵا و بەردەوام بایەخمان بە کەرتەکانی پەروەردە و تەندروستیی داوە".

سەبارەت بە پرسە سیاسییەکانی کوردستانیش نێچیرڤان بارزانی گوتی: " جگە لە رێککەوتن و لێکتێگەیشتن، هیچ رێگەیەکی دیکەمان لەبەردەمدا نییە، دەبێت ئارامی سیاسی و هاوبەشیی سیاسیی بەهێز بکەین".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها گوتی: "دەبێت بە هاوبەشیی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان تەبایی دروستبکەین".
Top