گەنجێكی كورد لە دەست داعش رزگار كرا
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە سنووری خورماتوو كە نەیویست ناوی ئاشكرا بێت، ڕاگەیاند "رۆژی 10/8/2019 گەنجێكی دانیشتووی گوندی دوراجی ناوچەی داودەی سەر بە خورماتوو بە ناوی سەربەست محەمەد مەحمود لە ماڵ چووبووە دەرەوە و پاشان مۆبایلەكەی داخرابوو، پاش گەڕانێكی زۆر، كەسوكارەكەی بێ هیوا بوون".
سەرچاوەكە ئاشكرای كرد ئەمڕۆ چوارشەممە ئەو گەنجە كوردە ئازاد كرا، پاشان دەركەوت كە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە لە سنوورەكە ڕفێنرابوو.
بەپێی زانیارییەكان ، لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017ەوە تیرۆریستانی داعش لە سنووری گوندەكانی پەڵكانە و شۆراو و غەڕەی سنووری ناوچەی داودەدا بوونیان هەیە و ئەو گوندانەش دەكەونە سنووری نێوان خورماتوو-كفری و گوندی كوردنشینن.
هەر بەپێی زانیارییەكان، پێشتریش تیرۆریستانی داعش لەو ناوچەیە خەڵكیان ڕفاندووە و بریندار كردووە.
bas news-
