د. ڤیان: دوو لیژنە لە نێوان ھەرێم و بەغدا پێك ھاتوون
دكتۆر ڤیان سەبری، سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، راگەیاند: "لە چوارچێوەی دانوستانەكانی نێوان ھەردوو حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵ، گەیشتوونەتە رێككەوتن دوو لیژنەی ھونەری و تەكنیكی پێك بێن بۆ ئەوەی سەردانەكان لەلایەن ھەردوولاوە بەردەوامییان ھەبێت بۆ چارەكردنی كێشەكانی نێوان ھەردوولا، واتا ناردنی شاند لەلایەن ھەردوولاوە بەردەوامییان دەبێت".
دوای پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، شاندێكی باڵای حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی مەسروور بارزانی سەردانی بەغدای كرد و ھەردوولا گەیشتنە ئەنجام بۆ چارەكردنی كێشەكان لە رێگەی دانوستانەوە.
سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دەڵێت: "سەردانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و سەرۆكوەزیران بۆ بەغدا، بەرھەمدار بوونە و كاریگەرییان ھەبووە لەسەر پێشڤەچوونی پەیوەندییەكان، پێكھێنانی دوو لیژنەش بۆ چارەكردنی كێشەكان، یەكێكە لە ھەنگاوەكان بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی كۆتایی و چارەسەركردنی یەكجارەكیی گرفتەكان".
kdp-
