وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە فەرمانێکی نهێنی 270 بەرپرسی کەرکووک دەگۆڕێت

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە فەرمانێکی نهێنی 270 بەرپرسی کەرکووک دەگۆڕێت
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە بڕیارێکی نهێنی، زیاتر لە 270 بەرپرسی ئەمنیی و ئیداریی کەرکووک دەگۆڕێت.

بڕیارە نهێنییەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە ژمارە 76530 لە رۆژی 8-8-2019 دەر کراوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 270 بەرپرسی کورد و تورکمانی کەرکووک، لەسەر کارەکانیان لادەدرێن و بەرپرسی عەرەب لە شوێنیان دادەندرێت.

ئەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەوڵێکی دیکەی بە عەرەبکردن (تەعریب)ی کەرکووک و کەمکردنەوەی رێژەی کورد، تورکمان و مەسیحییەکانە لە کەرکووک.

دوای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017 و داگیرکردنی کەرکووک، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی پارێزگارێکیان بەسەر خەڵکی شارەکەدا سەپاند، کە لەو کاتەوە سەدان بڕیار دژی گەلی کورد دەرکراوە.









باسنيوز
Top