حاجییەکی دیکەی کورد لە مەککە کۆچی دوایی کرد

حاجییەکی دیکەی کورد لە مەککە کۆچی دوایی کرد
حاجییەکی کورد لە شاری مەککە لە شانشینی عەرەبستانی سعودیە کۆچی دوایی کرد.

خاتوو مەعبووب مستەفا، هاووڵاتییەکی خەڵکی پارێزگای هەڵەبجەیە و ئەمساڵ بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، رووی لە مەککە و مەدینە کردبوو.

بەپێی زانیارییەکان، خاتوو مەعبووب مستەفا لەکاتی بەڕێکەوتنی بۆ کێوی عەرەفە کۆچی دوایی کردووە و بەمەش دەبێتە دووەم حاجیی کورد، کە لە رێوڕەسمەکانی ئەمساڵی حەج، کۆچی دوایی بکات.

پێشتر و هەر لە حەجی ئەمساڵ، ژنێکی دیکەی خەڵکی دهۆک، کۆچی دوایی کردبوو.

بەپێی بنەما شەرعییەکانی ئاینی ئیسلام، ھەر حاجێک لە کاتی ئەنجامدانی فەریزەی حەج کۆچی دوای بکات، لە مەککە و لە گۆرستانێکی تایبەت بە خاک دەسپێردرێت.











باسنيوز
Top