وه‌زیری پێشمه‌رگه ئامانجی وەزارەتەکەی دیاری دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8-8-2019، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌ئاماده‌بوونی سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و فه‌ریق جه‌مال ئێمینکی، سه‌رۆك ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، له‌گه‌ڵ كۆلۆنێل رۆی، راوێژكاری باڵای هێزه‌كانی به‌ریتانیا له‌هه‌ولێر، كۆبووەتەوه.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، گفتوگۆ لەبارەی به‌رنامه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كراوە و شۆڕش ئیسماعیل رایگەیاندووە، دمەزراندنی هێزێکی یەکگرتوو خواستی گەلی کوردستانە و لە بەرنامەی کاری داهاتووی وەزارەتەکەشی، ”بە بەرنامە و پلان“ـەوە ئەو ئامانجە جێبەجێ دەکرێ.
وه‌زیری پێشمه‌رگه سوپاسی گه‌ل و حكومه‌تی به‌ریتانیای كرد له بەردەوامیدان بە هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی (کۆڵۆنێل رۆی)ش ستایشی وه‌زارەتی پێشمه‌رگه‌ی كردووە له‌هه‌نگاوه جدییه‌كانی بۆ ئه‌و پرسه و رایگەیاندووە، ”له‌هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه‌ییمان بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پڕۆسه‌یه به‌رده‌وام ده‌بین“.
باسنيوز
