عهلی خهلیل: بڕیار بوو دەسەڵات لە حەشد وەربگیرێتەوە.. بریفكانی: دهبوو بیانسەلماندایە
عهلی خهلیل بەرپرسی لقی 14ی پارتی لە مووسڵ، گوتی: "بڕیار دراوە كە بازگەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و مووسڵ لەلایەن هێزێكی هاوبەشی سوپا و پۆلیس و حەشدی شەعبی بەڕێوە ببرێن و دەسەڵاتیش لە حەشد شەعبی وەرگیرێتەوە و هەموو دەسەڵاتەكان لە دەست سوپای عێراقدا بن، بەڵام ئێمە لەگەڵ ئەوەدا نین و پێویست بوو هەموو دەسەڵاتەكان لە دەست سوپا بێت و حەشدی شەعبی بە تەواوی لەو ناوچانە بكشێتەوە".
لای خۆشیەوە، هاشم بریفكانی، جێگری سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ، ڕاگەیاند: "چوار بازگە لە نێوان هەرێم و مووسڵ هەن و هەر چواریان لە دەست حەشدی شەعبیدا بوون، بەڵام ئێستا هێزی هاوبەش لە نێوان سوپا و پۆلیس و حەشددا پێك هاتووە و ئەو بازگانە بەڕێوە دەبەن، كە دەسەڵاتی بڕیاردان لە دەست سوپا دەبێت، بەڵام كە حكوومەت بڕیاری دابوو، بۆیە پێویست بوو حەشدی شەعبی لەو ناوچانە نەمێنێت و ئەمەش لاوازیی حكوومەت بەرامبەر بە حەشد نیشان دەدات".
بریفكانی باسی لەوەش كرد، ئەو بڕیارە حكوومەتی ناوەندی دابووی نەك حكوومەتی خۆجێیی، بۆیە پێویست بوو هەر چۆنێك بێت جێبەجێ بكرێت، بۆ ئەوەی بیانسەلماندایە كە بڕیارەكانی حكوومەت دەبێ جێبەجێ بكرێن.
kdp-
