ته‌ندرووستی زاخۆ: به هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 4ی دیكه بریندارن
به گوێره‌ی زانیاریه‌كان ، كێشه‌كه له گوندی متیڤای سه‌ر به ناحیه‌ی ده‌ركارێی سنووری زاخۆ روویداوه و دوای رووداوه‌كه‌ش ته‌رمی كوژراوه‌كان و برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك كراوون.
له‌و باره‌یه‌وه، موقه‌ده‌م هێمن سڵێمان، گوته‌بێژی پۆلیسی دهۆك له رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فهیسبووكهوه دووپاتیكردووه‌ته‌وه، رووداوه‌كه له‌سه‌ر كێشه‌ی زه‌وی بووه.
له زاخۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌ردوو بنه‌ماڵه خزمی یه‌كدیین و بۆ یەکلایکردنی کێشەکەیان لەگەڵ بەڕێوبەری كشتوكاڵی زاخۆ و بەڕێوەبەری ناحیەکە بەبێ پولیس و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار چوونەتە شوێنی روداوەکە و له‌وێ شه‌ڕه‌كه درووست بووه.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندرووستی زاخۆ، ئه‌میر عه‌لی تایبه‌ت رایگه‌یاند، ئه‌و دوو كه‌سه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه ته‌مه‌نیان له نێوان 50 تا 60 ساڵدایه و چواركه‌سی دیكه بریندارن و ره‌وشی ته‌ندرووستیان سه‌قامگیره.
پۆلیس و هێزه‌كانی ئاسایش چوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و به فه‌رمانی دادوه‌ر بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردن بۆ سێ برینداره‌كه و تۆمه‌تبارانی ئه‌و رووداوه ده‌ركراوه.
k24-
