سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوە
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بە گرنگی هەماهەنگی نێوان پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد و گوتی: "پێویستە هەماهەنگی وهاوکاری لە نێوان هەردوولادا هەبێت بۆ جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژە یاسایانەی بڕیاریان لێ دەدرێت".
هەروەها مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەسەر گرنگی هەبوونی ئەو هەماهەنگییە کرد لە نێوان حکوومەت و پەرلەماندا بۆ ئەوەی هەردوولا خزمەتێکی شایستەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکەن.
سەرۆکی حکوومەت هەروەها ئاماژەی بە گرنگی رێزگرتن لە هەر سێ دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەریی دا بۆ گەشەپێدانی پرۆسەی دیموکراسیی لە هەرێمی کوردستاندا.
باسنيوز
