زانیاریی نوێ لەباره‌ى نۆژه‌نكردنەوە و دانانی هێڵی سه‌ر شەقامەكان
موقه‌ده‌م فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕاگەیاند: ”ئێستا كار لەسەر نوێكردنەوەی شەقامەكان دەكەین، شەقامی 100 مەتری یەكێكە لە پرۆژە گەورەكان هەم بۆ دروستكردنی هێڵەكان و هەم نۆژه‌نكردنەوەی“.
ڕوونیشی كردەوە كە ئەو شوێنانەی لە شەقامی 100 مەتریدا نۆژه‌ن نەكراونەتەوە، هێڵی لەسەر دروست ناكرێت تا نۆژه‌ن نەكرێنەوە.
هاوكات موقه‌ده‌م فازڵ حاجی گوتیشی: ”بە سبووغی (سێرمۆ پلاست) هێڵی شەقامەكان دروست دەكرێتەوە، ئەو سبووغه بۆ ماوەی پێنج ساڵ خۆی ڕادەگرێت، ئەگەر بێت و شەقامەكانیش تێك بچن، ئەو سبووغه دەمێنیتەوە و تێك ناچێت“.
باسى له‌وه‌ش كرد كە ئێستا هێڵه‌كانى سه‌ر شه‌قامى (هەولێر - كۆیه) تێكچووە و نوێ دەكرێنەوە، جگە لەوەش هێڵه‌كانی سه‌ر شه‌قامى (هەولێر - پیرمام) نوێ ده‌كرێنه‌وه.
باسنيوز
