قایمقامی سۆران دوو بڕیار لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییانی ناوچەکە دەدات
کرمانج عزەت دەرگەڵەیی، قایمقامی سۆران لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، رایگەیاندووە، کە شوێنێکی گونجاو بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سۆران دیاری کرا.
کرمانج عزەت هەروەها رایگەیاندووە، کە لەسەر پێشنیازێکی گرنگی هاووڵاتییان، پرۆژەی دەروازەی سۆران - باڵەکیان گۆڕانکاری تێدا دەکرێت.
رۆژی 29-7-2019، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری کردنەوەی سێ بکەی پاسپۆرتی لە شارەکانی سۆران، زاخۆ و ئاکرێ، بکرێنەوە.
سۆران شارۆچکەیەکی پارێزگای هەولێرە. بە دووریی 115 کیلۆمەتر، کەوتووەتە باکووری رۆژهەڵاتی شاری هەولێر.
دەقی بڕیارەکانی قایمقامی سۆران:
بۆ ئاگاداری ..ئه‌مڕۆ بۆبه‌رژه‌وه‌ندی شاره‌كه‌مان هه‌ندێ بڕیاری پێویستمان یه‌كلا كردوه ..
1- شوێنی گونجاومان بۆ نوسینگه‌ی پاسپۆڕتی سۆران دیاری كرد . با هاوڵاتیان ئاگادار بن كه دامه‌زران بۆ كارمه‌ندانی ئه‌و نوسینگه‌یه ناكرێ ، ته‌نیا به ته‌نسیب جارێ كارمه‌ندی شاره‌زای بۆ دابین ده‌كرێ له سه‌ر به‌شه‌كانه تری پۆلیس .
2- له سه‌ر نه‌خشه‌ی چاكردنی ده‌روازه‌ی سۆران / باڵه‌كیان هه‌ندێ تێبینی هاوڵاتیانمان پێ گه‌یشت ، ئه‌وڕۆ به خۆم و لیژنه‌یه‌كی هونه‌ری شاره‌وانی سۆران سه‌ردانی مه‌یدانیمان كرد ، ده‌ركه‌وت تێبینیه‌كه له جێی خۆی بوو ، بۆیه نه‌خشه‌كه‌مان ڕاگرت و نه‌خشه‌ی تازه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به فراوان كردن و ڕاست كردنه‌وه‌ی بۆ داده‌به‌زێنین .
له‌گه‌ڵ ڕێزم
