ئەنجوومەنی وەزیران ماددەی 140 تاوتوێ دەكات
ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەدایە و چەند پرسێك تاوتوێ دەكات.
بەگوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، تەوەرەكانی كۆبوونەوەی ئەمڕۆ بریتی دەبن لە گفتوگۆكردنی دۆخی كەركووك و پرسی ماددەی 140، بە تایبەت دوای ئەوەی دادگای فیدڕاڵی عێراق رەتیكردەوە ماددەكە لەكاركەوتبێت.
ھەروەھا تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە گفتوگۆكردن لەبارەی میكانزمی ھێڵە گشتییەكانی كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان.
گفتوگۆكردنی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان لەبارەی ماددەی 140 دوای ئەوە دێت، لە كۆبوونەوەی رۆژی 30/7/2019 دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری بەردەوامبوونی ماددهی 140 درا و راگەیەندرا، كە ماددەی 140 لەكار نەكەوتووە. ھەرچەندە بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان بەردەوام جەختیان لێ كردووەتەوە، بەڵام ھەندێك لایەنی شۆڤێنی عێراق بانگەشەی لەكار كەوتنی ماددەكەیان دەكرد.
ئەیاس سامۆک، گوتەبێژی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بە كوردستان24ی گوت: "پێویسته خاڵهكانی ماددهی 140ـی دهستووری عێراق جێبهجێ بكرێت. دەستووری عێراق دەسەڵاتی داوەتە حکوومەت بۆ ئەوەی هەنگاوی پێویست بۆ جێبەجێکردنی ماددەکە بگرنەبەر".
K24
