سلێمانی.. بڕیاری زیادکردنی دەوام دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە

سلێمانی.. بڕیاری زیادکردنی دەوام دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، بڕیاری زیادکردنی دەوامی فەرمانبەران، کە لە یەکەمین دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان درا، جێبەجێ دەکەن.

بەپێی راگەیاندراوێک، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە سەرپەرشتیی د. سەباح نەسرەدین، بەڕێوەبەری گشتی و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانی سلێمانی کۆ بووەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کراوەتەوە و بڕیار دراوە بڕیارەکە جێبەجێ بکرێت.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە رۆژی 15-7-2019 بڕیاری ژمارە 1ـی خۆی دەرکرد، کە تێیدا دەوامی فەرمانبەرانی بە حەوت کاتژمێر (لەکاتژمێر 8ـی سەرلەبەیانی تا 3ـی دوای نیوەڕۆ)، دیاری کرد.











باسنيوز
Top