حاجی ئۆمەران.. پڕۆژەیەكی گەورەی رێگاوبان ئەنجام دەدرێت
فەرزنگ ئەحمەت لاوكە، بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران، لەمبارەوە رايگەیاند: "لە درێژەی كار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانماندا لە سەرەتای دەسپێكی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا بریار درا بە دووبارە دەستپێكردنەوەی پڕۆژەی رێگای گشتیی جووتسایدی (چۆمان-حاجی ئۆمەران) بە درێژایی 16 هەزار و 665 مەتر".
گوتیشی: "ئەم پڕۆژەیە گرینگ و ستراتیجییە، چونكە رێگایەكی بازرگانیی نێودەوڵەتییە و لەلایەن كۆمپانیای (ماركۆ ئەلێكس)ەوە ئەنجام دەدرێت و بە تەواوكردنی ئاسانكاری زۆر بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل دروست دەبێت".
باسنيوز
