بەرپرسێکی کورد پۆستەکەی لە کەرکووک وەرگرتەوە

بەرپرسێکی کورد پۆستەکەی لە کەرکووک وەرگرتەوە
بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکووک لە پۆستەکەی دەست بەکار بوو، پاش ئەوەی بەهۆی کوردبوونیەوە لەگەڵ دەیان بەرپرسی دیکەی کورد لە پۆستەکانیان لادرابوون.

دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر، بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکووک لە پۆستەکەی لادرا و کەسێکی دیکە شوێنی گرتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی ٨ی ٢٠١٩، بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی عێراق، عەقید دانیاڵ جەبار، وەک بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکووک دەست بەکار بووەتەوە.

دانیاڵ جەبار، یەکێک بوو لەو کوردانەی کە تا پێش خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر، بەرپرسیارێتییان لە کەرکووک هەبوو.

لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە، زۆرینەی هەرە زۆری بەرپرسانی کورد لە کەرکووک، پۆستەکانیان لێ سەندرایەوە و لە جێگەیدا کەسانی سەر بە پێکهاتەکانی عەرەب و تورکمان داندران. جگە لەوەی هەڵمەتێکی چڕی بەعەرەبکردنیش لە شارەکە بەڕێوە چوو.












باسنيوز
Top