هۆكارى كوژانهوهى كارهباى نیشتمانى له كاتهكانى بهرهبهیاندا دهخرێته ڕوو
حوسێن حەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەولێر ڕايگەیاند: "هۆکاری دانانی خشتەی پێدانی کارەباى نیشتمانى، بۆ نەبوونی کارەبای پێویست دهگهڕێتهوه، بڕی کارەبای پێویستمان لەبەردەستدا نییە، کە بۆ هەموو شاری هەولێر لە 11ی شەو تا بەیانی کارەباى نیشتمانى بە هەموو هاوڵاتییان بدەین، هەر بۆیە بەناچاری بەپێی خشتە کارەباى نیشتمانى به هاووڵاتییان دەدەین".
گوتیشى: "بۆ نموونە ئەمشەو بۆ گەڕەکی ژمارە یەک لە کاتژمێر 11ی شەو تا 4ی بهرهبهیان کارەباى نیشتمانى بدرێ، ئەوا شەوی دواتر بۆ گەڕەکی ژمارە دوو بەو جۆرە کارەبا دەدرێت".
باسنيوز
