وەزارەتی پێشمه‌رگه و نوێنەری هاوپه‌یمانان کۆ بوونەوە
ئەمڕۆ دووشەممە بە سەرپەرشتیی وەزیری پێشمەرگە کۆبوونەوەی دەورەیی ئەو وەزارەتە لەگەڵ نوێنەرانی هاوپەیمانی نێودەڵەتی لەدژی داعش بەڕێوە چوو و وەزیری پێشمەرگە جەختی کردەوە هاوكاری و پێكه‌وه‌یی هه‌موان بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه و بنبڕكردنی یەکجاریی تیرۆر و تیرۆریستان پێویستییه‌كی حه‌تمییه.
پەیجی فەرمیی وەزارەتی پێشمەرگە لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە ئه‌مڕۆ دووشەممە ٥ی٨ی٢٠١٩ به سه‌رپه‌رشتیی (شۆڕش ئیسماعیل) وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌بوونی (سه‌ربه‌ست له‌زگین) بریكاری وه‌زاره‌ت، (فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د) سه‌رۆكی ئه‌ركان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌ره باڵاكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی،كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان به‌ڕێوه چوو.
له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری پێشمه‌رگه، ده‌رگای گفتوگۆی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرده‌وه‌و داوای له ئاماده‌بووان كرد، راپۆرتی خۆیان له‌باره‌ی دوایین رووداو و چالاكییه‌كانی ماوه‌ی رابردوو بخه‌نه ڕوو.
دواتر راپۆرتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان و ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و هه‌واڵگریی گشتی خوێندرانه‌وه، كه تێیدا رووداو و كرده‌كانی دوو هه‌فته‌ی رابردوو به داتا و ژماره خڕانه ڕوو. پاشان له‌لایه‌ن وه‌زیری پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانانه‌وه گفتۆگۆیان له‌باره‌وه كرا.
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم كرا و جموجۆڵ و پێشێلكارییه‌كانی تیرۆریستانی داعش له ماوه‌ی رابردوودا له‌و ناوچانه به وردی خرانە ڕوو و گفتوگۆیان لەسەر کرا.
باسنيوز
