پاسپۆرتی ھەولێر دانیشتووانی دەڤەری سۆران ئاگادار دەكاتەوە
لە راگەیەندراوەكەی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر ھاتووە: "ئاگاداری هاووڵاتیانی دەڤەری سۆران و دەوروبەری دەکەینەوە، ئەو هاووڵاتیانەی زۆر کاری بەپەلەیان نییە بە پاسپۆرت، سەردانمان نەکەن لەبەرئەوەی لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا لە پاش جەژنی قوربان (نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران) دەکرێتەوە هاووڵاتیانی ئەو دەڤەرە دەتوانن بە ئاسانی ببنە خاوەن پاسپۆرت".
ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر د. ناسر ھەركی پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای كردبوو، كە رەزامەندیان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق وەرگرتووە بۆ كردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرت لە دەڤەری سۆران.
ھەر پەیوەست بەو بابەتە كرمانج عزەت قایمقامی سۆرا
ن راگەیاندبوو، لە چەند رۆژی رابردوودا لیژنەیەك لە پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر سەردانی قەزای سۆرانیان كردووە، ئەوان وەك یەكەی ئیداری سۆران شوێنیان بۆ نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران دەستنیشان كردووە.
k24-
